به‌ڤیدیۆ..خه‌ڵكی ناڕازی رێگه‌یان به كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێران گرت
وێستگه نیوزـ
ڤیدیۆكه سایتی كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه بڵاویكردوه‌ته‌وه و له‌سه‌ری نوسیوه كه خه‌ڵكی گوندی گنجگان له باشوری ئه‌و وڵاته رێگرییان له كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێران كردوه.
كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه ده‌ڵێت كه ناڕه‌زایی هاوڵاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه بووه كه به بڕیاری حكومه‌تی تاران، به‌نداوێك له ناوچه‌كه دروست ده‌كرێت و به‌وهۆیه‌وه حكومه‌ت زه‌وی خه‌ڵكی گونده‌كه‌ی به پاره‌یه‌كی كه‌م له‌ژێر ده‌ست ده‌رهێناوه.
پاسه‌وانه‌كانی ره‌ئیسی رێگرییان له خه‌ڵكه‌كه كردوه و به به‌كارهێنانی توندوتیژی دوریان خستونه‌ته‌وه.
PM:10:03:05/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 3336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت