ئه‌و كچه‌ی نهێنییه‌كانی برده كۆنگرێس: فه‌یسبوك هه‌موانی چه‌واشه كرد
فرانسیس هۆگن لە بەردەم ئەندامانی کۆنگرێس
وێستگه نیوزـ
فرانسیس هۆگن، كچه به‌رپرسێكی پێشوه له كۆمپانیای فه‌یسبوك و له دانپێدانانه‌كانیدا له به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه فه‌یسبوك هه‌موانی چه‌واشه كردوه و له تارماییدا كار ده‌كات، ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ش كاریگه‌ریی وێرانكه‌ری له‌سه‌ر منداڵ و هه‌رزه‌كاران هه‌یه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆنگرێسی ئه‌مریكا، دانیشتنی گوێگرتن له هۆگن رێكخرا كه پێشتر به‌رپرسی به‌شی ناوه‌ڕۆك بووه له كۆمانیای فه‌یسبوك، ئه‌و خانمه پێشتریش زانیاریی زیاتری له‌سه‌ر تۆڕه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی فه‌یسبوك دركاندوه و چه‌ندین نهێنیی ئاشكرا كردوه.
هۆگن به ئه‌ندامانی كۆنگرێسی راگه‌یاندوه كه له‌كاتی كاركردنیدا له كۆمپانیاكه هه‌ستی به‌وه كردوه كه فه‌یسبوك به‌جۆرێك كار ده‌كات كه زیان به منداڵان و هه‌رزه‌كاران بگه‌یه‌نێت و فه‌یسبوك خۆشی ئه‌و مه‌ترسییه ده‌زانێت، جگه‌له‌وه‌ش زانیاریی له خه‌ڵك و له حكومه‌ته‌كان كۆكردوه‌ته‌وه و له زۆر بابه‌تیشدا خه‌ڵكی چه‌واشه كردوه.
وتیشی كه فه‌یسبوك له تارماییدا كارده‌كات و زۆربه‌ی كات یاساكانی خۆی ده‌گۆڕێت و كه‌سانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كۆمپانیاكه نازانن چه‌ند كاری ئه‌و تۆڕه مه‌ترسیداره، به‌بێ ره‌زامه‌ندیی مارك زوكه‌ربێرگ، خاوه‌نی كۆمپانیاكه‌ش كه‌س ناتوانێت هیچ گۆڕانكارییه‌ك بكات.
PM:07:40:05/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 5228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت