نه‌وت بۆ به‌رزترین ئاستی سێ ساڵی رابردوو به‌رزبوه‌وه
وێستگه نیوزـ
دوای راگه‌یاندنه‌كه‌ی ئۆپیك پڵه‌س كه پابه‌ندبونی خۆی پیشاندا هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌رهه‌می نه‌وت زیاد بكات، نرخی نه‌وتی خاو به‌شێوه‌یه‌ك به‌رزبوه‌وه كه له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردودا به‌وجۆره زیادی نه‌كردوه.
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برینت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گه‌یشته سه‌روو 81 دۆلار، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌نجدامانی رێكخراوی ئۆپیك و وڵاتانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت بڕیاریاندا ورده‌ورده نرخی نه‌وت زیاد بكه‌ن نه‌ك بازاڕه‌كان پڕ له نه‌وت بكه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه پێشتر داواكرابوو كه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاد بكرێت هۆكاره‌كه‌ش ترس بووه له سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا، به‌ڵام هیچ لایه‌نێك جوڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌و داواكارییه نه‌كردوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی رابردودا ئۆپیك پڵه‌س رێككه‌وتبون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌نگاو به هه‌نگاو رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیلی زیاتر تا مانگی نیسانی 2022 بخه‌نه بازاڕه‌وه و به‌وه‌ش كۆی نه‌وتی ناو بازاڕه‌كان بگه‌یه‌ننه 5 ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه.
PM:04:08:05/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 5028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت