خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیک به‌خشرایه سێ زانا
ئەو سێ زانایەی خەڵاتەکەیان پێ بەخشرا
وێستگه نیوز ـ
خه‌ڵاتی ئه‌مساڵ بۆ فیزیك به‌خشرایه سێ زانای ئه‌ڵمانی و ئیتاڵی و ژاپۆنی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا له سوید، ورده‌كاری زیاتر خرایه‌ڕوو.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە ئەکادیمیای زانستی شاهانەی سوید سازكرا، ئاماژه به‌وه كرا کە نیوەی خەڵاتەکەی ئەمساڵ بەخشراوه‌ته زانای ژاپۆنی، سیوكورۆ مانابێ و زانای ئەڵمانی، كلاوس هاسێلمان و نیوه‌كه‌ی دیكه‌ی خەڵاتەکەش به‌خشراوه‌ته فیزیکزانی ئیتاڵی، جۆرجیۆ پاریسی.
سیوكورۆ مانابێ كه مۆدێلکردنی فیزیکی ئاو و هەوای زەوی ئەنجام دەدات، له‌گه‌ڵ كلاوس هاسێلمان كه پێشبینی گەرمبوونی جیهانی دەکات بەبێ هەڵە و جیاوازیەکەی پێوانە دەکات، به‌هۆی هاوكاربوونیان له گۆڕینی شێوازی تێگەیشتن له سیستمە ئاڵۆزەکان، خه‌ڵاته‌كه‌یان پێ به‌خشرا.
هه‌روه‌ها فیزیکزانی ئیتاڵی، جۆرجیۆ پاریسی به‌هۆی "دۆزینەوەی هەڵچوون و ناڕێکی لە سیستمی فیزیکی لە ئەتۆمەوە بۆ پێوەری هەسارە"به شایسته‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه دانرا.
PM:03:15:05/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 2216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت