هاككه‌ره‌كان هه‌ژماری زیاتر له یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن كه‌س له فه‌یسبوك ده‌فرۆشن
وێسگه نیوزـ
سایتی privacy affairs ئاشكرایكرد كه دوای هاككردنی فه‌یسبوك، هاككه‌ره‌كان هه‌ژماری زیاترله یه‌ك ملیار و 500 به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبوكیان له سایته‌كانی تایبه‌ت به هاككردن بۆ فرۆشتن نمایش كردوه.
سایته‌كه ده‌ڵێت كه ئه‌م روداوه‌ی به‌سه‌ر كۆمپانیای فه‌یسبوكدا هاتوه، به گه‌وره‌ترین و گرنگترین به‌تاڵكردنه‌وه‌وه‌ی زانیاری تائێستا داده‌نرێت، له هه‌ژماره دزراوه‌كانیشدا ناوی تایبه‌تی كه‌سه‌كه و ئیمه‌یڵه‌كه‌ی و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی و زۆرشتی دیكه هه‌ن كه له سایتی تایبه‌ت به هاككه‌ره‌كاندا هه‌یه و ده‌توانرێت ببینرێن.
به‌گوێره‌ی سایتی privacy affairs، ده‌ستكه‌وتنی ژماره ته‌له‌فۆنه‌كان به ده‌ستی هاككه‌ره‌كان مه‌ترسیداره و له‌وانه‌یه ئه‌وان كورته‌نامه‌ی ساخته بۆ ئه‌و كه‌سانه بنێرن كه زیانیان به‌ركه‌وتوه و به‌وه‌ش زانیاریی زیاتر بدزن و تاوانی دیكه ئه‌نجام بده‌ن.
ئێوارەی رۆژی دووشه‌ممه هەرسێ تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، ئینستاگرام و وەتسئەپ لەهەرێمی کوردستان و ژمارەیەک وڵاتی دیکەی جیهان وەستان، ماڵپەڕی داون دیتێکتەر تایبەت بە چاودێری پێگە ئەلیکترۆنییەکان بڵاویکردەوە، دوای وه‌ستانی ئه‌و تۆڕانه، تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆکیش لەلایەن بەشێک لەبەکارهێنەرانیەوە رووبەڕووی گرفت بووەتەوە و ناکرێتەوە.
PM:11:46:04/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 1712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت