وێستگەنیوز ڕێنمایی نوێی وەرگرتنی خوێندکارانی زانکۆکان ئاشکرادەکات
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
وێستگە نیوز_
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ڕێنمایى وەرگرتنى خوێندکارانی لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى 2021-2022 بڵاوکردەوە و وێستگە نیوز لە رێگەی دەستکەوتنی ڕێنماییەکانەوە، مەرج و دەرفەتەکانی وەرگرتن ئاشکرا دەکات.
پێشتر، عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە
وێستگە نیوز-ی ڕایگەیاند، دواى کۆتایهاتنی کارەکان لە وەزارەت و ناوەندى
وەرگرتن، وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم) بۆ سەرجەم دەرچوانى
دوانزەى ئامادەیى ئامادەکرا و ڕهوانهی وەزارەتى پەروەردە و
بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزمونەکان كرا.
وتهبێژی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی داوا لە دەرچوانى
پۆلی دوانزەى ئامادەیى دەکات دەتوانن خۆیان سەردانى
خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وهرگرتنهوهی وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و
یوزهرنهیم)، وتیشی، پێویستە دەرچوان بەباشى پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان
بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى ئهو (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ه دەتوانن
(زانکۆلاین) پڕبکەنەوە.
لەبارەى کاراکردنى زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى، وتەبێژى
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاماژەی بەوەکرد، لە چەند رۆژى
داهاتو زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت و پێش
کاراکردنیشى لە ڕاگەیەنراوێکى رۆژنامەوانیدا وردەکارییەکەى بۆ دەرچوان
دەخرێتەڕوو.
PM:09:18:28/09/2021
ئهم بابهته 2724
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت