سایتێكی عه‌ره‌بی: خه‌ڵكی سلێمانی ناوماڵه‌كانیان ده‌فرۆشن، خه‌ڵك هیوای به ژیان لێره نه‌ماوه
وێستگه نیوزـ
كه‌لوپه‌لی كۆن و به‌كارهاتوو لای هه‌ندێك كه‌س ته‌نها چه‌ند پارچه‌یه‌كن كه به نرخێكی هه‌رزان ده‌فرۆشرێن، به‌ڵام لای خاوه‌نه‌كانیان ئه‌و كه‌لوپه‌لانه له دڵ و یادوه‌ریدا ده‌مێنێته‌وه چونكه له‌گه‌ڵیدا گه‌وره بوون، ئێستا ئه‌و كه‌سانه ئه‌و یاده‌وه‌رییانه‌ی ناو دڵیان ده‌فرۆشن تا به پاره‌كه‌ی كۆچ بكه‌ن و ژیانێكی باشتر له وڵاتێكی بێگانه په‌یدا بكه‌ن.
سایتی IQ NEWSی عێراقی ئه‌م بۆچونه‌ی له‌سه‌ر دیارده‌ی كۆچ له سنوری پارێزگای سلێمانی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت كه "خه‌ڵكی سلێمانی هیوایان به ژیانگوزه‌راندن له شاره‌كه‌یان نه‌ماوه و سه‌ریان كردوه‌ته‌سه‌ر كۆچ كردن"، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه دۆخی شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق زۆرخراپتره و وه‌ك عه‌ره‌ب ده‌ڵێت "ئیره‌یی پێ نابرێت".
سایته‌كه بۆچونی خاوه‌ن كۆگایه‌كی بۆ كه‌لوپه‌لی ده‌ستی دوو وه‌رگرتوه كه وتویه‌تی "كه رۆژ نییه خه‌ڵك روو له كۆگاكه‌م نه‌كه‌ن و ناوماڵه‌كانیان نه‌فرۆشن، زۆربه‌ی ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت به فرۆشتنی كه‌لوپه‌له‌كانیان پاره‌یان ده‌ست بكه‌وێت تا كۆچ بكه‌ن".
ئه‌و نه‌وزاد ناوه وتویه‌تی "خه‌ڵكه‌كه به نرخێكی كه‌م له‌سه‌ر ناو ماڵه‌كانیان تا به‌خێرایی بیفرۆشن و بڕۆنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
سایته‌كه وته‌ی له كه‌سێكی دیكه به‌ناوی ئیسحان زاهیر وه‌رگرتوه كه ناو ماڵه‌كه‌ی بۆ فرۆشتن داناوه و رایگه‌یاندوه كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه به نرخێكی گونجاو بیفرۆشێت تا پاره‌ی پێویستی بۆ كۆچكردن ده‌ست بكه‌وێت، ئیحسان وتویه‌تی "ژیان له هه‌رێم سه‌خته، هیوامان به ژیان لێره نه‌ماوه و هه‌وڵ ده‌ده‌م بگه‌مه وڵاتێكی ئه‌وروپا".
سایته عێراقییه‌كه لێدوانێكی ئاری جه‌لال، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی لوتكه‌ی بۆ كاروباری په‌نابه‌ران هێناوه‌ته‌وه كه باسی له‌وه كردوه ته‌نها له‌مساڵدا 35 هه‌زار هاوڵاتیی عێراق كه ته‌مه‌نیان له سه‌روو 18 ساڵییه‌وه بووه، داوای مافی په‌نابه‌رییان له وڵاتانی ئه‌وروپا كردوه و 70%ی ئه‌و ژماره‌یه‌ش خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بوون.
PM:08:54:28/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 5620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت