كوڕه‌كه‌ی توشی كۆرۆنا بوو..پادشا و شاژن كه‌ره‌نتینه كران
شازاده حسێن كوڕی عه‌بدوڵای دووه‌م
وێستگه نیوزـ
دیوانی شاهانه‌ی ئوردن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند كه شازاده‌ی جێ‌نشین توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوه و به‌وهۆیه‌شه‌وه پادشا و شاژنی وڵات خراونه‌ته كه‌ره‌نتینه‌وه.
دیوانی شاهانه‌ی ئوردن رایگه‌یاند كه ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی شازاده حسێن كوڕی عه‌بدوڵای دووه‌م، شازاده‌ی جێنشینی شانشینه‌كه ك به‌شێوه‌یه‌كی رۆتینی و ئاسایی ناوبه‌ناو ئه‌نجامی ده‌دات، ئه‌مجاره پۆزه‌تیڤ بوه و ده‌ركه‌وتوه كه شازاده توشی په‌تای كۆرۆنا بووه.
ئه‌نجامی پشكنینه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌رچوه و به‌هۆی توشبونی شازاده‌وه، شا عه‌بدوڵای دووه‌م، پادشای ئوردن و شاژنه رانیا خراونه‌ته كه‌ره‌نتینه‌وه.
به‌پێی دیوانی شاهانه‌ی ئوردن شازاده توشبوه‌كه خۆشی كوتاوه و ڤاكسینیشی وه‌رگرتوه، نیشانه‌كانیش به سوكی له‌سه‌ری ده‌ركه‌وتون و وه‌ك دیوانه‌كه ده‌ڵێت "ته‌ندروستیی شازاده باشه".
PM:07:09:27/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 4312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت