قوباد تاڵەبانی بۆ گه‌نجان: دەمانەوێ بەشداربن لەبنیاتنانی وڵاتەکەمان

‌قوباد تاڵەبانی

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی‌9ی‌2021، قوباد تاڵەبانی جێگری‌ سەرۆکی ئەنجومەنی‌ وەزیران بەپەیامێکی ڤیدیۆیی بەشداری کرد لە کۆنفرانسی گەنجانی کوردستان بەرەو ئایندە، کەبەبەشداری‌ لیژنەی‌ رۆشنبیری پارلەمان و کۆمەڵی‌ مەدەنی و گەنجان لەشاری‌ هەولێر بەڕێوەچوو.


لەپەیامە ڤیدیۆییەکەیدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم دەستخۆشی لە رێکخراوی USAID کرد بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی‌ تەکامول و بە هەنگاوێکی گرنگی وەسف کرد بۆ خزمەتکردنی گەنجان، پێشی راگەیاندن: کەئەوان ئەمڕۆ و ئێستای‌ وڵاتن.

وتیشی: "دەمانەوێ بەشداربن لەبنیاتنانی ئێستای‌ وڵاتەکەماندا".

لەم کۆنفرانسەدا گەنجانی پارێزگاکانی‌ هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە پێکەوە پلانی ستراتیژی و روئیای‌ گەنجان بۆ ئایندە دەخەنەڕوو.


PM:12:11:27/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو