مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوز ـ
دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری و یەكەكانی 70 و 80ی هێزەكانی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.



بە گوێرەی زانیارییه‌كان، ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئه‌یلوولی 2021، مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری و یەكەكانی 70 و 80ی سەر بەهێزەكانی پێشمەرگە دابه‌ش ده‌كرێت.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، سبەینێ سێشەممە 28ی ئه‌یلوولی 2021، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ، رەگەزنامە، زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن، لیوای نەوت و گاز و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان دابه‌ش ده‌كرێت.




AM:09:30:27/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 5368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو