له‌ سلێمانی نه‌خۆشییه‌ك له‌ناو منداڵان بڵاوده‌بێته‌وه‌

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
تەندروستی‌ سلێمانی‌ بڵاوبوونەوەی‌ پەتایەکی‌ لەناو منداڵاندا راگەیاند و بەرێوەبەری‌ نەخۆشخانەی‌ منداڵانیش دەڵێت داخستنی دەرگای خوێندنگا و قوتابخانە دەبێت دوا شوێن بێت کەبیری لێبکرێتەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی‌ پەتاکە.  



پێگەی‌ فەرمی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ سلێمانی، نیشانەکانی‌ پەتاکە بریتین لە، تا، کۆکە، هەڵامەت، سکچوون، رشانەوە، ئازاری سک و سەرئێشە، هەندێک لە منداڵەکان نیشانەکانیان سووکن و بەشێکی دیکەشیان بەتووندی تووش دەبن، بە گوێرەی شیکارییە تاقیگەییەکان بەشێکیان تووشبووی کۆرۆنان، بەشێکی دیکەشیان پەتای هەڵامەتی ئاسایین.

د. پشدەر عەبدوڵا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و  بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمد رەشیدی منداڵان وتی‌: "بەهۆی کردنەوەی دەرگای خوێندنگاو قوتابخانەکان چاوەڕوان کراوە کە ئەو حاڵەتانە زیاد بکات، بەتایبەت کەساڵی پار  دەرگای ئەو شوێنانانە داخرابوون و کەمترین تووشبووی منداڵ هەبوو، بۆیە بەشی زۆری منداڵان بەرگرییان بۆ درووست نەبووە بۆ کۆڕۆنا و پەتا وەرزیەکان".  

سەبارەت بە بژاردەی‌ داخستنی دەرگای خوێندنگاو قوتابخانەکاندا، ئەو پزیشکە وتی: "بەدڵنیاییەوە نەخێر لەگەڵ ئەو بژاردەیەدا نین، دوو ساڵی رابردوو گەورەترین زیان بەر پڕۆسەی پەروەردەو فێرکردن کەوت، بۆیە داخستنی دەرگای خوێندنگاو قوتابخانە دەبێت دوا شوێن بێت کەبیری لێ بکرێتەوە، ئەویش لەبەر گرنگی پڕۆسەی پەروەردەو فێرکردن".  

پشدەر عەبدوڵا، جەختیکردەوە، لە ئێستادا باشترین رێکار کە بگیرێتەبەر خۆپارێزییە، منداڵان فێر بکرێن کەچۆن خۆپارێزی بکەن.  

هەروەها لەبارەی قورس و سوکی پەتاکەوە روونیکردەوە: "بەشی زۆریان بەسووکی ئەیگرن، بەشێکیشیان نیشانەیان هەر لێ دەرناکەوێت، بەشێکیشیان بە تووندی دەیگرن، بەڵام دوای وەرگرتنی چارەسەر لەنەخۆشخانە دوای چەند رۆژێکی کەم باروودۆخیان باش دەبێت و ئەنێردرێنە ماڵەوە".  

لە سەر چۆنێتی چارەسەرەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و فراوانی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان، د.پشدەر دەڵێت "بارودۆخ زۆر ئاساییە، توانای نەخۆشخانەکە هەم لەڕووی ژمارەی بێد و  ئامێری پێویست و دەرمان و تاقیگەوە هەنگاوی باشی ناوە و دەتوانم بڵێم لە باشترین  باروودۆخداین". 


PM:09:05:26/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 21200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو