نوێترین لێدوانی وەزیری دارایی هەرێم لەسەر دابەشکردنی مووچە

‌ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان

وێستگە نیوز_

وەزیری دارایی هەرێم ڕایگەیاند، "ئومێدمان ئەوەیە کە 200 ملیار دینارەکەی بەغدا دێت"، دەشڵێت، "لە 7ی مانگەوە بە فەرمی نووسراومان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، بەگوێرەی زانیارییەکان تائێستا تەمویلیان نەکردووە".


ئەمرۆ یەکشەممە 26ی ئەیلوول، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، "بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە دوو جار ئەو بڕیارەی دەرکردووە، ئومێدمان ئەوەیە کە 200 ملیار دینارەکەی بەغدا دێت".

ئەو تیشی، "بەڵام هەموومان ئەزموونی پێشووی عێراق دەزانین و دۆخی عێراق لە ئان و سات دایە بە ئەرێنی یان نەرێنی، بەڵام ئەوەی کە گرنگە حکومەتی هەرێم هیچ کەمتەرخەمی نەکردووە و نایکات بۆ دابینکردنی مووچەی هاوڵاتییان، هیواداریشین عێراق لەسەر ئەم سیاسەتەی ئێستای بەردەوام بێت".

وەزیری دارایی هەرێم، وتیشی، "لە 7ی مانگەوە بە فەرمی نووسراومان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، بەگوێرەی زانیارییەکان تائێستا تەمویلیان نەکردووە".

دوێنێ شەممە، وەزارەتی‌ دارایی‌ و ئابوری‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان دەستپێکردنی‌ دابەشکردنی‌ موچەی‌ مانگی‌ ئەیلوولی‌ راگەیاند و فەرمانبەرانی وەزارەتی ته‌ندروستی مووچەیان وەرگرت.

هەرچەندە وەزارەتی‌ دارایی‌ لە راگەیەندراوەکەدا ناوی‌ ئەو وەزارەتانەی‌ ئاشکرا نەکردووە کە لەپاش وەزارەتی‌ تەندروستی‌ مووچە وەردەگرن، بەڵام بە گوێرەی‌ لیستی‌ مانگی‌ پێشوو بێت دەبێت مووچەی‌ دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان و دواتر مووچەی‌ وەزارەتی‌ پەروەردە دابەش بکرێت.


PM:12:04:26/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 14336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت