سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، دەربارەى کۆبوونەوەیەک کە دوێنێ هەینى 2021/9/24 بە ناوى (السلام والاسترداد) لە هەولێر ئەنجام دراوە و کاردانەوەى لێکەوتووەتەوە، "ڕایدەگەیەنین کە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە هیچ شێوەیەک ئاگادارى کۆبوونەوەکە و ناوەڕۆکى بابەتەکانى نەبووە و ئه‌وه‌ی له کۆبوونه‌وه‌که ده‌رچووه، به هیچ شێویه‌ک بۆچوون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه."
ئەوەش هاتووە، "دووپاتى دەکەینەوە کە هەر باس و هەڵوێست و ئاراستەیەک پەیوەندى بە سیاسەتى دەرەوەوە هەبێت، بەپێى دەستوور ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی فیدراڵییە و هەرێمى کوردستان لەمبارەیەوە به ته‌واوی پابەندى سیاسەتى دەرەوەى عیراقە."
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕو، داوا له هه‌موو لایه‌ن و هێزه عیراقییه‌کان ده‌که‌ن بابه‌ته‌که ئارامتر وه‌رگرن و هه‌مووان چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه بن که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.
ژمارەیەک کەسایەتیی عەرەب رۆژی هەینی لە شاری هەولێر، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و لەنێو ئەو کۆبوونەوەیدا، پشتگیری خۆیان راگەیاند بۆ ئەوەی عێراق پەیوەندیی فەرمی لەگەڵ ئیسرائیل ببەستێت، ئەمڕۆش جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئاگادار نەکرابووینەوە لە بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە و بەبێ زانیاری و رێگەپێدانی ئێمە کراوە."