وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستی حكومه‌تی له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر خسته‌ڕوو كه چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی عه‌ره‌ب سازیان كرد و تیایدا داواكرا عێراق په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاته‌وه.
كۆبونه‌وه‌كه دوێنێ هه‌ینی به‌ڕێوه‌چوو، دوای ئه‌وه‌ش كه بڵاوبوه‌وه داواكراوه عێراق و ئیسرائیل په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بكه‌نه‌وه، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق و حكومه‌تی به‌غدا و زۆرینه‌ی حزب و لایه‌نه كاریگه‌ره‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق كاردانه‌وه‌ی توندیان نواند و ره‌خنه‌یه‌كی زۆریان له به‌ستنی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه گرت.
دوای ئه‌و ره‌خنه توند و كاردانه‌وانه جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە كه‌ناڵی رووداوی راگەیاند، "رێکخەرانی ئەو کۆنفرانسە بەرپرس دەبن و.. رێکاری پێویستیش لەبەرامبەر چۆنییەتی بەستنی ئەو کۆبوونەوەیە دەگرینەبەر."
وتیشی" ئەو بیروبۆچوونانەی کە لە کۆنفرانسەکە خراونەتەڕوو، "بەھیچ شێوەیەک گوازرشت لە رای حکومەتی ھەرێمی کوردستان ناکەن."
هەواڵی کۆنفرانسەکە هەر زوو گەیشتە ئیسرائیل و لە میدیاکاندا بڵاوبووەوە، لە هەمان رۆژدا وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل قسەی لەسەر ئەو کۆبوونەوەیە کرد و وتی: "ئەو رووداوە سەرچاوەیەکی هیوا و گەشبینییە".
دواتریش وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رونکردنەوەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە کۆبونەوەکە بەبێ رەزامەندی و ئاگاداریی کراوە و لێپێچینەوەی لێدەکات.
PM:06:44:25/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 11356
جار خوێنراوه‌ته‌وه