ئاگادارییەک لە پەروەردەوەی سلێمانیەوە
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژانی داهاتوودا کۆمەڵێک پرسیار بە شێوەی راپرسی ئاڕاستەی قوتابخانەکان دەکرێت، پێویستە قوتابخانەکان "بە خێرایی وەڵام بدەنەوە."
لە راگەیەندراوێکیدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا بە شێوەی راپرسی کۆمەڵێک پرسیار ئاڕاستەی قوتابخانەکان دەکرێت کە پێویستە وەڵامیان بدرێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی، پێویستە هەموو ناوەندەکانی خوێندن ئەو راپرسییە وەڵام بدەنەوە و ئەوەش هاتووە، کە "تاوەکو وەڵامی پرسیارەکە نەدرێتەوە ناتوانیت سیستمی (e-parwarda) بەکاربهینیت."
سیستەمی (e-parwarda) تایبەتە بە خوێندنی ئۆنڵاین و لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمەوە پەیڕەو دەکرێت، تیایدا خوێندکاران دەتوانن تەواوی وانەکانی قوتابخانەی تێدا بخوێنن بەشێوەی ئۆنڵاین، لە سەروبەندی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بەشێوەیەکی بەرچاو سیستمەکە کاری پێکرا.
PM:06:04:25/09/2021
ئهم بابهته 2600
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت