به‌هێزین وڵاتی جیهان له‌سه‌ر ئاستی سه‌ربازی دیاری‌کرا
وێستگه نیوزـ
نوێترین ریزبه‌ندی بۆ به‌هێزترین وڵات له‌سه‌ر ئاستی جیهان له رووی سه‌ربازییه‌وه دیاریكرا و ئه‌مریكا له پله‌ی یه‌كه‌مدایه.
سایتی گلۆبه‌ڵ فایه‌ر پاوه‌ر كه تایبه‌ت به كاروباری سه‌ربازی ریزبه‌ندیی خۆی بۆ به‌هێزترین وڵاتی جیهان بڵاوكرده‌وه و ئه‌مریكای به به‌هێزترین وڵاتی جیهان دانا، دوای ئه‌ویش روسیا له پله‌ی دووه‌م و چین له پله‌ی سێیه‌م هاتون.
له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا توركیا له پله‌ی 11 و ئێران له پله‌ی 14 و ئیسرائیل له پله‌ی 20دا هاتون، بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بیش، میسر پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌ب و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له‌پله‌ی 13دایه.
عه‌ره‌بستانی سعودی له‌سه‌ر ئاستی وِڵاتانی عه‌ره‌ب له پله‌ی دووه‌م و له‌سه‌ر ئاستی جیهان له پله‌ی 17 و جه‌زائیر له پله‌ی سێیه‌می عه‌ره‌ب و 27ی جیهاندایه.
سه‌باره‌ت به عێراق، ناوه‌كه‌ی له پله‌ی 57ی لیستی وڵاتانی جیهاندا هاتوه، پێوه‌ری سایته‌كه‌ش بۆ ریزبه‌ندییه‌كه پشتی به توانای سه‌ربازی و دارایی و لۆجستی و جوگرافی به‌ستوه.
PM:06:03:25/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 6360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت