راگەیەندرای کۆبوونەوەکە: ئەمریکا پابەندە بە پشتیوانی خۆبەڕێوبەرێتی رۆژئاوا

‌کۆبوونەوەی شاندی ئەنجومەنی سوریا دیموکرات و ئیدارەی ئەمریکا

وێستگە نیوز_

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز، بەرپرسانی کۆشکی سپی پشتیوانی ئیدارەی ئەمریکایان بۆ خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا و ھاوپەیمانێتی لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە ڕاگەیاندووە.


ئەمرۆ 25ی ئەیلوول، ئاژانسی  هاوار نیوز، بەیانێکی فەرمی ئەنجومەنی سوریا دیموکرات-ی بڵاوکردۆتەوە، و تێیدا هاتووە، شاندێکی باڵای "مەسەدە" بە سەرۆکایەتی ئیلھام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی سوریا دیموکرات لەگەل ژمارەیەک نوێنەری باڵای ئیدارەی ئەمریکا لە کۆشکی سپی کۆبۆنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبونەوەکەدا شاندی باڵاکەی کۆشکی سپی جەختیان لە پشتیوانی واشنتون بۆ مەسەدە و ھەسەدە و خۆبەرێوەبەری باکوری خۆرھەلاتی سوریا کردۆتەوەە و شێوازی گەیشتن بە چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سوریاش لە کۆبووەنەوەکەدا تاوتوێکراوە.  

ھەروەھا، بەگوێرەی هەواڵەکە، ئیدارەی جۆو بایدن باپەندی خۆیان بە ھاوپەیمانێتی لەگەل ھەسەدە و مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا تا کۆتاییھێنان بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش و بەدێھێنانی سەقامگیری لە ناوچەکە راگەیاندووە.


PM:05:21:25/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت