سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر هاته ده‌نگ
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هاته ده‌نگ رایگه‌یاند كه هه‌ڵوێسیان نه‌گۆڕه و پشتیوانی له دۆسیه‌ی فه‌له‌ستین ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه هه‌ڵوێستی عێراق جێگیره و پشتیوانی له دۆسیه‌تی فه‌له‌ستین و به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه ره‌واكانی گه‌لی فه‌یستنی ده‌كات، عێراق به‌هه‌موو جۆرێك ره‌تیده‌كاته‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌غدا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكرێته‌وه.
هه‌رله به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق داوای كردوه رێز له ئیراده‌ی عێراقییه‌كان و بڕیاره نیشتمانییه سه‌ربه‌خۆكاننیان بگیرێت، جه‌ختیشی كردوه‌ته‌وه ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی به‌مدواییه بۆ بانگه‌شه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و ئیسرائیل كراوه، نوێنه‌رایه‌تیی عێراقییه‌كان ناكات و ته‌نها رای ئه‌وانه‌یه كه به‌شدارییان له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كردوه.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق پێی وایه كه ئامانج له بانگه‌شه كردن بۆ ئه‌و جۆره ئاساییكردنه‌وه‌یه گرژكردنی دۆخی گشتیی عێراق و لێدانه له ئاشتیی ناوخۆیی وڵات.
ئەمرۆ شەممە، حکومەتی عیراق، راگەیەندراوێکی لەبارەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە شاری هەولێر بڵاوکردەوە کە تیایدا چەند کەسایەتییەک داوای ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی عیراقیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکرد، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمیش لە روونکردنەوەیەکدا رایدەگەیەنێت کە ئەوان ئاگاداری کۆبوونەوەکە نین و رێکاری پێویست لەو بارەوە دەگرنەبەر.
لە راگەیەندراوەکەدا حکومەتی عیراق ئەو کۆبوونەوەیە بە نایاسایی ناودەبات و ئاماژە بەوە دەکات کە کۆبوونەوەکە لەلایەن چەند کەسایەتییەکی عەشائیری عیراقی دانیشتووی شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.
هاوكات موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر وتی" "پێویستە هەولێر ئەو جۆرە کۆبوونەوە تیرۆرستیانە ڕابگرێت، ئەگەر نا لەسەر حکومەتی عێراق پێویستە هەموو ئەو کەسانە دەستگیربکات کە بەشداربوون لەو کۆبوونەوەدا".
پاشان هاوپەیمانی فەتح کە لەلایەن هادی عامری سەرکردەی دیاری شیعە سەرۆکایەتی دەکرێت، ئاماژە بەوەدەکات، کە سەرجەم بەشداربووانی کۆبوونەوەکەی هەولێر دەبێت لە دادگایەکی نیشتمانیدا داداگای بکرێن و قورسترین سزا بدرێن.
PM:05:17:25/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 5720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت