ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار: رێژه‌ی گه‌شتیاری له‌ هه‌رێم له‌مساڵدا و به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو زیادی كردوه‌


وێستگه‌ نیوز ـ

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، رێژه‌ی گه‌شتیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌مساڵدا و به‌راورد به‌ ساڵی رابردو به‌ڕێژه‌ی 31% زیادی كردوه‌، له‌ نۆ مانگی یه‌كه‌میشدا هێنده‌ی دو ساڵی رابردو گه‌شتیار رویان له‌ هه‌ولێر كردوه‌.

بەپێی ئاماری دەستەی گشتیی گەشتوگوزار، لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا، نزیکەی 2 ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، بەراود بە هەشت مانگی ساڵی رابردوو، هاتنی گەشتیاران %31 زیادی کردووە و بەپێی ئاماری گەشتیاریی هەولێر، لە ماوەی 9 مانگی ڕابردوودا، نزیكی هێندەی دوو ساڵی پێشوو گەشتیار هاتوونەتە پارێزگاكەوە.

ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ڕایگەیاند، لە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا 23ی ئەم مانگە، 1 ملیۆن و 723 هەزار و 188 گەشتیار هاتوونەتە هەولێر، لە كاتێكدا تەواوی ساڵی 2020 تەنیا 882 هەزار و 248 گەشتیار هاتبوون. واتە بەم نۆ مانگە 49% ڕێژەی گەشتیار بە بەراورد بە ساڵی پار زیادی كردووە.

ئەوەشی خستەۆتەڕوو، كۆی تەواوی گەشتیارانی ساڵی 2019 و 2020 لە پارێزگای هەولێر، 1 ملیۆن و 860 هەزار و 236 گەشتیار بووە.


PM:05:02:25/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 1824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو