ئەو تۆمەتبارەی دزی لە مزگەوت کردبوو دەستگیر كرا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی دزی له مزگه‌وتێك كردبوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی شاوێسه‌وه، قۆڵبه‌ست كرا
لەڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشكرای دەكات: ئەو تۆمەتبارەی دزی لە مزگەوت کردبوو، دەستگیر كرا، ئەوەش هاتوە، بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م. ر. م) قۆڵبەست کرد، کە لە مزگەوتێکی هەیکەل لە کۆمەڵگای شاوێس سەرقاڵی دزینی کەلوپەلی کارەبایی بوو.
ئەوەش خراوەتەڕوو كە تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا.
PM:04:27:25/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت