موقتەدا سەدر: ئەنجامدەرانی کۆبوونەوەکەی هەولێر دەستگیردەکەین

‌موقتەدا سەدر

وێستگە نیوز_

ڕێبەری ڕەوتی سەدر رایگەیاند، پێویستە لە هەولێر کۆبوونەوە تیرۆستییەکانی ڕابگیردێن دەشڵێت، گەر حکومەتی عێراق ئەنجامدەرانی دەستگیرنەکات ئەوە ئێمە ئەو کارە دەکەین.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، ئەمرۆ 25ی ئەیلوول لە بەیانێکدا دەربارەی کۆبوونەوەیەکی ھۆزە عیراقییەکان لە هەولێر، ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە هەولێر ئەو جۆرە کۆبوونەوە تیرۆرستیانە ڕابگرێت، ئەگەر نا لەسەر حکومەتی عێراق  پێویستە هەموو ئەو کەسانە دەستگیربکات کە بەشداربوون لەو کۆبوونەوەدا".

موقتەدا سەدر، بە ئاماژەدان بە حکومەت ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەگەر ئەوان ئەو ئەرکەی ئەکەوێتە سەریان جێبەجێی نەکەن، ئەوا خۆیان جێبەجێی دەکەن"، داوای ئەوەشدەکات، " باوەڕداران پێویستە کە چاوەڕێ فەرمان بکەن لە ئێمەوە"، هۆشداری ئەوەشدەدات کە سەرۆکوەزیرانی وڵاتیان بەدەستهێنا، "چاوەڕێی هەڵوێستیان بکەن".

ئەمرۆ شەممە، حکومەتی‌ عیراق، راگەیەندراوێکی‌ لەبارەی‌ ئەنجامدانی‌ کۆبوونەوەیەک لە شاری‌ هەولێر بڵاوکردەوە کە تیایدا چەند کەسایەتییەک داوای‌ ئاسایکردنەوەی‌ پەیوەندییەکانی‌ عیراقیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکرد، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمیش لە روونکردنەوەیەکدا رایدەگەیەنێت کە ئەوان ئاگاداری کۆبوونەوەکە نین و رێکاری پێویست لەو بارەوە دەگرنەبەر.

لە راگەیەندراوەکەدا حکومەتی‌ عیراق ئەو کۆبوونەوەیە بە نایاسایی‌ ناودەبات و ئاماژە بەوە دەکات کە کۆبوونەوەکە لەلایەن چەند کەسایەتییەکی‌ عەشائیری‌ عیراقی‌ دانیشتووی‌ شاری‌ هەولێر لە هەرێمی‌ کوردستان ئەنجامدراوە.


No description available.


PM:03:03:25/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 15468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو