به "ئاوی پیرۆز" چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ده‌كرد كه‌چی خۆی به ڤایرۆسه‌كه مرد
ئه‌لیانسا وایت
وێستگه نیوزـ
ساڵی رابردوو ئه‌لیانسا وایت، چاره‌سه‌ركاری رۆحیی خه‌ڵكی سریلانكا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به "ئاوی پیرۆز" په‌تای كۆرۆنا بنبڕ بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچی پێ نه‌كرا، خۆشی به ڤایرۆسه‌كه مرد.
وایت ته‌مه‌نی 48 ساڵ بوو، به‌پێی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانیا كه له كه‌سوكاره‌كه‌ی زانیاریی وه‌رگرتوه، ناوبراو ئاماده‌نه‌بووه ڤاكسین وه‌ربگرێت و ده‌مێكیشه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه به ئاوی ئه‌و روبارانه‌ی له سریلانكا و هندستان هه‌یه، ده‌توانێت چاره‌سه‌ری كۆرۆنا بكات و توشبوان چاك بكاته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاشكرایكردوه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌لیانسا وایت دوای ماوه‌یه‌ك توشبونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆخی ته‌ندروستیی تێكچوه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌سه‌ر ئاستی سریلانكا وایت به‌وه ناسرابوو كه چاره‌سه‌ركارێكی رۆحییه و چه‌ندین دانیشتنه چاره‌سه‌ری بۆ ناودارانی واری وه‌رزش و كایه‌ی سیاسی كردوه، ته‌نانه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی سریلانكاش په‌نای بۆ بردوه.
PM:02:02:24/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 4616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت