كازمی فه‌رمان بۆ ده‌ستگیركردنی باوكێك ده‌رده‌كات كه دڕندانه جگه‌رگۆشه‌كه‌ی ئه‌شكه‌نجه داوه
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی فه‌رمانی ده‌ركرد باوكێك ده‌سگیر بكرێت كه به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه یه‌كێك له كوڕه‌كانی خۆی ئه‌شكه‌نجه داوه.
پێش ده‌ركردنی فه‌رمانه‌كه ڤیدیۆی ئه‌و منداڵه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ده‌موچاوی هه‌موو خوێنه و له‌لایه‌ن باوكییه‌وه به دڕندانه‌ترین شێوه ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت.
به‌هۆی خراپیی مامه‌ڵه‌ی باوكه‌كه‌وه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی ده‌ركردوه ئه‌و باوكه ده‌ستگیر بكرێت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیشی راسپاردوه چاودێریی منداڵه‌كه بكه‌ن و بیپارێزن تا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ باوكی‌دا ته‌واو ده‌بێت.
AM:08:46:24/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت