نهوت نرخێكی نوێی تۆمار كرد و بهرهو 80 دۆلار بەرزبوەوە
وێستگه نیوزـ
ئەمڕۆ هەینی 24ی ئهیلوولی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 77 دۆلار و 38 سەنتە.
هاوکات لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 73 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
له مانگی تهمموزی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە 76 دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە كه ئێستا لهو نرخه نزیك بووهتهوه.
بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
AM:08:18:24/09/2021
ئهم بابهته 4060
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت