دامه‌زرێنه‌رێكی تالیبان: كاربه سزای له‌سێداره و بڕینه‌وه‌ی ده‌ست دەکرێتەوە
وێستگه نیوزـ
یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان رایگه‌یاند بزوتنه‌وه‌كه سزای له‌سێداره‌دان و په‌ڕاندنی ده‌ست جێبه‌جێ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و كاره به ئاشكرا ناكات.
مه‌لا نوره‌دین تورابی، وه‌زیری داد له سه‌رده‌می حوكمی پێشوی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس رایگه‌یاند: زۆربه‌ی كات ئه‌و بڕیارانه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه كه بۆ له‌سێداره‌دان ده‌ركراون، زۆربه‌ی له‌سێداره‌دانه‌كانیش له‌به‌رچاوی خه‌ڵك و له شوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجام ده‌دران.
مه‌لا نوره‌دین پێی وایه كه له حوكمی ئێستای تالیباندا به‌هه‌مان شێوه‌ی حوكمی پێشوو، سزای له‌سێداره‌دان و ده‌ست بڕینه‌وه هه‌یه به‌ڵام به ئاشكرا ئه‌و كاره ناكرێت، هۆشداریشی دا له دروستبونی پێكدادانێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نوێیه‌ی تالیبان.
PM:10:56:23/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت