سزایه‌كی سه‌یر بۆ تۆمه‌تبارێك.. ده‌بێت 6 مانگ جلی كچه‌كان بشوات
وێستگه نیوزـ
به بڕیاری دادگایه‌كی هندستان گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ ئازادكرا كه گێچه‌ڵی به كچان كردوه، گه‌نجه‌كه ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 6 مانگ جلی هه‌موو ژن و كچه‌كانی گونده‌كه‌ی بشوات.
گه‌نجه هندییه‌كه به‌ناوی لالان كۆمار خه‌ڵكی گوندی ماجهوره له ولایه‌تی بیهار و له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ گێچه‌ڵكردن و لاقه‌كردنی كچان و ژنانی گونده‌كه‌ی، ده‌ستگیركرا و دادگاییش كرا.
لالان به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگا ده‌بێت جلوبه‌رگی نزیكه‌ی 2 هه‌زار كچ و ژنی گونده‌كه بشوات و ئوتۆشیان بكات، ژنان و كچانی گونده‌كه به بڕیاره‌كه‌ی دادگا خۆشحاڵن و ده‌ڵێن بڕیاره‌كه مێژووییه و كه‌رامه‌تی ژنان ده‌پارێزێت و وا له پیاوان ده‌كات رێزیان لێ بگرن.
PM:10:00:23/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 3904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت