قوباد تاڵەبانی: دە‌بێت لە‌ رێی ئەم ھە‌ڵبژاردنە‌وە‌ ھاوسە‌نگی ھێز بگێڕینە‌وە

‌قوباد تاڵه‌بانی

وێستگه‌ نیوز ـ

قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌سه‌ردانی قه‌زای ئاكرێدا رایگه‌یاند، یە‌كێتی و گۆڕان بڕیاریانداوە‌ بە‌یە‌كە‌وە‌ كاربكە‌ن لە‌پێناو یە‌كڕیزی و زامنکردنی مووچە‌ و خزمە‌تگوزاری باشتر و سە‌قامگیری، جەختیشیکردەوە کەناھاوسە‌نگی ھێز گرفتە‌، بۆیە‌ دە‌بێت لە‌ رێی ئەم ھە‌ڵبژاردنە‌وە‌ ھاوسە‌نگی ھێز بگێڕنە‌وە.



ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی‌ ئەیلوولی‌ 2021، قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان سەردانی دەڤەری‌ بادینانی کرد و لەیەکەم وێستگەی‌ سەردانەکەیدا بۆ ئاکرێ، لە بارەگای‌ کۆمیتەی‌ رێکخستنی ئاکرێی حزبه‌كه‌ی لەگەڵ کادرانی یەکێتی و بزووتنەوەی‌ گۆڕاندا کۆبوه‌وە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەکەی، لەو کۆبوونەوەیەدا کە ئاراس محەمەد ئاغا، لێپرسراوی مەڵبەندی چواری رێکخستنی دهۆکی یەکێتی و ئیمان عەبدولرەزاق، کاندیدی ژمارە 26 لەبازنەی‌ سێ لە پارێزگای‌ دهۆک ئامادەیبوون، سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان بەکادر و لایەنگرانی حزبەکەی راگەیاند: ئە‌م ھە‌ڵبژاردنە‌ زۆر گرنگ و چارەنوسسازە‌ بۆیە دەبێ بەهەمووان هەوڵی‌ سەرخستنی هاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی بدەین لەپێناو بەهێزکردنی پێگەی‌ کورددا لەبەغدا.

قوباد تاڵەبانی وتیشی: "راستە گلە‌ییتان لە شێوازی‌ حوكمڕانی ھە‌یە‌، بەوپێیەی‌ ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی عیراقە دەتوانین بەناردنی نوێنەری بەهێزی هاوپەیمانی کوردستان بۆ بەغدا رێگری بکەین لەهەر هەوڵێکی زیانگەیاندن بەئەزموونی هەرێمەکەمان و کاربکەین بۆ بەدیهێنانی داخوازییە رەواکانی گەلەکەمان".

سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان بەگرنگییەوە باسی‌ لە هاوپەیمانێتییەكه‌ کرد و وتی: "یە‌كێتی و گۆڕان بڕیاریانداوە‌ بە‌یە‌كە‌وە‌ كاربكە‌ن لە‌پێناو یە‌كڕیزی و زامنکردنی مووچە‌ و خزمە‌تگوزاری باشتر و سە‌قامگیری، جەختیشیکردەوە کەناھاوسە‌نگی ھێز گرفتە‌، بۆیە‌ دە‌بێت لە‌ڕێی ئەم ھە‌ڵبژاردنە‌وە‌ ھاوسە‌نگی ھێز بگێڕینە‌وە".

قوباد تاڵە‌بانی لە‌ئاكرێوە رایگەیاند: "سەقامگیری سیاسی و ئابوری و كۆمە‌ڵایە‌تی دە‌گێڕینە‌وە‌ و لە‌بە‌غداوە‌ بە‌دە‌نگێكی زوڵاڵە‌وە‌ بە‌رگری لە‌ مافە‌كانتان دە‌كە‌ین، و ناھێڵین مافی كە‌س پێشێل بكرێت".


AM:11:31:23/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 8920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو