به‌غدا له‌ باره‌ی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی ئه‌م مانگه‌ی هه‌رێم بڕیاریدا


وێستگه‌ نیوز ـ

حكومه‌تی عیراق بڕیاری ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی دا و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌ به‌غدا زانیاری نوێ ده‌دات.



فارس عیسا، نوێنەری‌ حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگه‌یاند: "دوێنێ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەکۆبوونەوەی خۆیدا رەزامەندیی لەسەر رەوانەکردنی 200 ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕیوە".

نوێنەری‌ حکومەتی‌ هەرێم لە بەغدا بۆ ئێن ئاڕتی ئاماژەی بەوەشکردووە: "رێكارە كارگێڕییەكان تەواو بكرێت، پارەكە هاوشێوەی دوو مانگی پێشووتر دەنێردرێت، كە پێدەچێت هەفتەی داهاتوو بنێردرێت".

لەماوەی رابردوودا، هەولێر و بەغدا رێککەوتن لەسەرئەوەی بەغدا مانگانە وەک پێشینە بڕی 200 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات.

لای خۆشییەوە، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: "چاوەڕێی گەشتنی پارەکەی بەغدا دەکەین و هەرکات پارەکەی بەغداش گەشت مووچە بەبێ لێبڕین دابەشدەکەین".

بڕیارە رۆژی 25ی ئەم مانگە، پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەبێ لێبڕین دەستپێبکات.



AM:10:57:23/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 14684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت