بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی هەلی دامەزراندنی راگەیاند



وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی رایگەیاند، هەلی دامەزراندن بۆ 6 چاودێر و کارگوزارێک بەشێوەی گرێبەستی ساڵانە رادەگەیەنن، بۆیە داوا لە ئارەزومەندان دەکەن داواکاری پێشکەش بکەن.
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە باس لەوەشکراوە، وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ دامەزراندنی بەشێوەی گرێبەست بۆ شەش (6) چاودێرو یەك كارگوزار بەشێوەی گرێبەستی ساڵانە وەرگرت.

ئەوەش هاتووە، هەر کەسێک ئارەزوومەندە ، پێویستە سیڤی پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، بەڕێوەبەرێتی کارگێڕی بکات.

لەراگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە سبەینێ ڕۆژی پێنجشەممە تاکو رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 30ی ئەیلول کات هەیە وەرگرتنی سیڤیەکان، هەروەها ئەوانەی ئارەزومەندن پێویستە دانیشتووی سنوری تاسڵوجەو دەوروبەری بن، چونكە ئەو فەرمانگەیەی تێیدا دادەمەزرێن لە ناو تاسڵوجەیە.

باس لەوەشکراوە، پێویستە ئەو کەسانەی سیڤی پێشکەش دەکەن ڕۆژی یەک شەممە لە بەرواری 2021-10-03 کاتژمێر ( 9  )لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئامادەبێت، بەمەبەستی چاوپێکەوتن وهەڵسەنگاندنیان لە ڕێگەی لیژنەیەکی باڵای وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتییەوە.


PM:09:09:22/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 3248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت