وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند


وێستگه‌ نیوز-

وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا دوو هەزارو 906 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراوه‌،‌ هاوكات 38 كه‌سیش به‌هۆی كۆڕۆناوه‌ گیانیان لەدەستداوە.

‌وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق دواین ئاماره‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆڕۆنای ڕاگه‌یاند كه‌ تیایدا هاتووه‌، له‌ 24 کاتژمێری رابردودا دوو هەزارو 906 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراون، له‌ به‌رامبه‌ردا ڕێژه‌ی چاكبونه‌وه‌ چوار هەزارو 989 كه‌س بووه، به‌هۆی كۆڕۆناوه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردو 38 كه‌س گیانیان لەدەستداوە.‌ 

ڕێژه‌ی زۆری توشبوان له‌ پارێزگای بەغدا بووه‌ كه‌ ژماره‌یان 519 توشبوه‌، هاوكات كه‌مترین ڕێژه‌ی توشبونیش له‌ پارێزگای بابل بووە‌ كه 1 كه‌سه‌،  زۆرترین رێژەی گیان لەدەستدانیش لە پارێزگای هەولێر بووە كە 6 كەس بەهۆی كۆڕۆناوە گیانیان لەدەستداوە.


PM:07:04:22/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو