وەزارەتی تەندروستی و کاروباری کۆمەڵایەتی سێ نەخۆشخانە دادەمەزرێنن

‌دیمەنێک لە سەردانی وەزیری تەندروستی بۆ وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی

وێستگە نیوز_

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، سێ  نەخۆشخانەی دەرونی درێژخایەن  لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک دادەمەزرێنن، ئاماژە بەوەشدەکات، پرۆژەکە ئەو ژنانە دەگرێتەخۆ کە نەخۆشی دەرونیان ھەیە.


لە پێگەی خۆی وەزارەتەکە ئەمرۆ 22ی ئەیلوول، ئاماژەی بەوەکردووە، کوێستان محەمەد وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ شاندێکی باڵای وەزارەتی تەندروستی بە سەرۆکایەتی  دکتۆر. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی کۆبۆتەوە.

هاوکات ئەوەخراوەتەڕوو،  سەردانی وەزیری تەندروستی  بە مەبەستی راگەیاندنی پرۆژەیەکی ھاوبەشی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی تەندروستی و بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندو تیژی دژی ژنان بووە، ئەویش کردنەوەی سێ  نەخۆشخانەی دەرونی درێژخایەنە  لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک.

وەزارەتەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، پرۆژەکە ئەو ژنانە دەگرێتەخۆ کە نەخۆشی دەرونیان ھەیە ئەو ژنانەی لە %100 بیرکۆڵن و کەسوکاریان نییە.

ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە، ئەم پرۆژەیە لەسەر پێشنیاری ھەردوو وەزارەتی کارو تەندروستی و بەرێوەبەری گشتی بەرەنگار بوونەوەی توندو تیژی بووە، و سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر داوە و فەرمانی دابینکردنی پێداویستیەکانی داوە.

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، کردنەوەی ئەم نەخۆشخانەی دەرونی درێژ خایەنانە بۆ ژنان یەکەم جارە لە ھەرێمی کوردستان دادەمەزرێندرێن.


PM:06:41:22/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 3768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت