وێستگه نیوز-
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی دهۆک رایگه‌یاند، لە پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لە رێگای سەرەکیی بەردەڕەش- کەڵەک حەوت که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و که‌سێک به‌سه‌ختی برینداربووه.
ئازاد ته‌ها، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیی و راگه‌یاندنی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک راگه‌یاند، "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کاتژمێر 4:45 خولەکی ئێواره‌ی چوارشەممە 22ی ئەیلولی2021، له رێگای سه‌ره‌کیی نێوان قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش بۆ شارۆچکەی که‌ڵەک له‌نزیک گوندی گرده‌پان، رووداوێکی هاتووچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی له جۆری ئۆپترا تایبه‌ت و بارهەڵگرێکی مارسیدس روویدا، به‌و هۆیه‌وه حەوت که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و که‌سێک به‌سه‌ختی برینداربووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه بۆ تیژڕه‌وی و بێاگایی له‌ره‌وشی شه‌قام ده‌گه‌ڕێته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردوه.
PM:05:58:22/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 7392
جار خوێنراوه‌ته‌وه