پەرلەمانتارێکی یەکێتی: پارتی بەردەوامە لە پلە بەرزكردنەوە لەناو هێزەکانی یەكەی 80دا

‌شنۆ ئەشقی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان

وێستگه‌ نیوز-

پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەی پلە بەرزكردنەوە چوار ساڵە ڕاگیراوە، بەڵام پارتی بەردەوامە لە پلە بەرزكردنەوە لەناو یەكەی 80دا

شنۆ ئەشقی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە یاداشتێكدا، سەبارەت بەپلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران، كە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی كردووە هاتووە، لەکاتێکدا ماوەی چوار ساڵە بەبڕیارێک پلە بەرزکردنەوەی سەرجەم فەرمانبەران بە هۆی قەیرانی دارایی هەرێم ڕاگیراوە، بەڵام لەدوو نوسراوی فەرمی کە دەستمان کەوتووە لە بەرواری 9/9/2021 بەژمارە(2713) و 20/9/2021 بە ژمارە(2890)  پلەی چوار ئەفسەر کە سەر بە هێزەکانی هەشتان بە بڕیارێکی تایبەت بەرزکراوەتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە باسیلەوەشکردووە، ئەوە جیاوازی کردنە لەنێوان ئەفسەران وخزمەت بە پڕۆسەی چاکسازی ناکات لە وەزارەتی پێشمەرگە، هاوکات نیگەرانیەکی زۆری لای سەرجەم ئەفسەران دروست کردووە، کە ژمارەیان هەزاران ئەفسەرە لەگەڵ باش بوونی دۆخی دارایی هەرێم و ڕەوینەوەی قەیرانەکان چاوەڕێ بوون بگەن بە پلەی شایستەی خۆیان کە ماوەی چوار ساڵە دواخراوە.

داواش دەکات سەرۆكایەتی پەرلەمان یاداشتەكەی ئاڕاستەی لێژنەی پێشمەرگەو وەزارەتی پێشمەرگەو لایەنی پەیوەندیدار بکرێ لە حکومەت، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە.


PM:05:26:22/09/2021






ئه‌م بابه‌ته 2984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو