د. ڕێواز فایەق: بەرەوپێشوەچوونەکانی هەرێم پەیوهستن بە سەقامگیرییەوە
ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
وێستگە نیوز_
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، دەڵێت، ئەو بەرەو پێشەوەچوونانەی هەرێم ڕاستەوخۆ پەیوهستن بەو ئارامی و سەقامگیرییەی کە لەکوردستاندا ھەیە.
ئەمرۆ چوارشەممە 22ی ئەیلوولی 2021. لە میانی دیدارێكیدا لەگەڵ باڵیۆزی نوێی ئیسپانیا لە عێراق د.ڕێواز فایەق ڕاشیگەیاندووە، دەبوو ئەم بووژانەوەیە زۆر لەوە زیاتر بوایە ئەگەر شەڕی داعش ڕووبەڕووی ھەرێمی کوردستان نەبوایەتەوە.
بەپێی هەواڵێکی پێگەی پەرلەمانی کوردستان. ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە میانی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پێدرۆ مارتینێز، باڵیۆزی نوێی ئیسپانیا لە عێراق ئەوەیخستۆتەڕوو، ئەو بەرەو پێشەوەچوونانەی هەرێم ڕاستەوخۆ پەیوهستن بەو ئارامی و سەقامگیرییەی کە لەکوردستاندا ھەیە، دەبوو ئەم بووژانەوەیە زۆر لەوە زیاتر بوایە ئەگەر شەڕی داعش ڕووبەڕووی ھەرێمی کوردستان نەبوایەتەوە.
د. رێواز فایەق، ئەوەشی ئاشکراکردووە، پەرلەمانی کوردستان لە خولی پێنجەمدا ھەوڵەکانی چڕ دەکاتەوە بۆ دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە دەبنە مایەی بەھێزکردنی سێکتەرە ئابوورییە گشتییەکان جگە لە نەوت، ھەروەھا ئەو یاسایانەی کە دڵنیایی بە وەبەرھێنەری بیانی دەدات بۆ پاراستنی سەرمایەکانیان.

PM:05:05:22/09/2021
ئهم بابهته 1756
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت