ئاماری توشبوون بە كۆڕۆنا لە هەرێم ڕاگەیەندرا


وێستگه‌ نیوز-

به‌پێی دواین ڕاگەیاندراوی 24 کاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان هەزارو 117 تووشبووی نوێ تۆمار كراوه‌، هاوكات هەزارو 36 كه‌س چاکبوونه‌ته‌وه‌و په‌تاكه‌یان تیپه‌ڕاندوه‌.

له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو هەشت هه‌زارو 457 پشکنینی نوێ ئه‌نجامدراوه‌ و به‌پێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیش هەزارو 117 تووشبووی نوێ تۆمار كراوون، هاوكات ڕێژه‌ی چاکبوونه‌وه‌ له‌ په‌تاكه هەزارو 36 كه‌س بووه‌، هه‌ر به‌هۆی كۆڕۆناشه‌وه‌ له‌ 24 كاتژمێری ڕابردوو 13 كه‌س بەهۆی كۆڕۆناوە گیانیان له‌ده‌ستداوه.


ئاماری گشتی:
پشکنین ٣٠٦٤١٩٢ (١٠٦٣٥٦٩ هەولێر، ٧٥٩٣٣٩ سلێمانی، ١٢١٩٦٧٧ دهۆك، ٢١٦٠٧ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣٢٢٤٧٦ (٩٣٠٢٦ هەولێر، ١١٠٥٤٨ سلێمانی، ١١٢٨٠٩ دهۆك، ٦٠٩٣ هەڵەبجە)
چاکبوون ٢٨٨٦٣٧ ( ٨٢٥٩٧ هەولێر، ٩٨٦٣٩ سلێمانی، ١٠٢١٨٥ دهۆك، ٥٢١٦ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٨٠٩٤ (٨٨٠٦ هەولێر، ٩٤٣٧ سلێمانی، ٩١٦٨ دهۆك، ٦٨٣ هەڵەبجە)
مردن ٥٧٤٥ (١٦٢٣ هەولێر، ٢٤٧٢ سلێمانی، ١٤٥٦ دهۆك، ١٩٤ هەڵەبجە)


PM:04:11:22/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت