كچە کوردێک خەڵاتی نۆبڵی ئێرانیی پێ بەخشرا

‌مریەم مورادنیا

وێستگه‌ نیوز ـ
مریەم مورادنیا خوێندكارێکی پزیشكیی خەڵکی دیواندەرە لە بواری پزیشکیدا خەڵاتی نۆبڵی ئێرانی (ئەلبورز) بۆ ساڵی 2021ی پێ بەخشرا.


بەپێی زانیاریی ماڵپەڕی فەرمیی دامەزراوەی کولتووریی ئەلبورز، لەگەڵ مریەم مورادنیا  50 كاندیدی تر بەشداریی بردنەوەی خەڵاتەكەیان كردبوو، بەڵام مریەم مورادنیا پلەی یەكەمی بەدەست هێناوە، لە رێوڕەسمەکەدا شەش بیرمەندی ناسراوی ئێرانی بەشدار بوون، هاوکات 53 کەسی دیکەش بە شێوەی ئۆنلاین خەڵات کراون.

خەڵاتی نۆبڵی نوخبەی ئێرانی ئەلبورز بەو كەسانە دەدرێت كە لە بواری پزیشكی و پسپۆڕیی پزیشکیدا داهێنانێکی بەرچاو بۆ كۆمەڵگە دێننە ئاراوە.

مریەم مورادنیا، 50 وتاری لە بواری پزیشكیدا لە گوڤارە جیهانییەكان بڵاو كردووەتەوە، هاوکات سێ كتێبی پزیشكی لە چاپ داوە.

خەڵاتی نۆبلی ئێرانی (ئەرلبورز) کە ماوەی 60 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن حوسێنعەلی ئەلبورزەوە دامەزراوە و تا ئێستا چەند هەزار نوخبە و خوێندکاری ئێرانی لە بواری جیاجیادا ئەو خەڵاتەیان پێ بەخشراوە.


PM:03:42:22/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 3244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو