لە کافتریای زانکۆیەکی هەرێمدا دەست بەسەر خواردنی بەسەرچوودا گیرا
وێستگه نیوز-
قائیمقایمەتی قەزای کەلار بڵاویکردەوە، پشکنینیان بۆ کافتریای کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت کردووە و تیایدا دەست بەسەر 15 کیلۆ خواردنی ماوە بەسەرچوودا گیراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، قائیمقایمەتی قەزای کەلار بڵاویکردەوە لیژنەی ڤیتێرنەری قائیمقایمەت سەردانی کافتریای کۆلێجی پەروەردەی بەڕەتیان لە زانکۆی گەرمیان کردووە و ئاماژەی بەوەشداوە، لەکاتی سەردانیکردن و گەڕان و پشکنیندا توانراوە دەستبەسەر 15 کیلۆ گۆشت و جگەری ماوەبەسەرچوودا گیراوە.
باسی لەوەشكردووە، پسولەی سزادانی دارایی بۆ خاوەنی کافتریاکە کراوە و بەپێی رێنماییەکان سزادەدرێت.
PM:03:24:22/09/2021
ئهم بابهته 2832
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت