به وێنە.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
دیمەنێک لە رووداوەکە
وێستگه نیوز ـ
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای بنەسڵاوە-دارەتوو، کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، رووداوەکە رووبەڕوبووە و دوو ئۆتۆمبێلەکە بەرەوڕوو پێکیان داداوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆتۆمبێلەکان پیکابێک و کیایەکی بچووکی بارهەڵگر بوون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە دەرەنجامی رووداوەکە شۆفێری پیکابەکە گیانی لەدەستدا و شۆفێری کیاکەش برینداربوو، جگە لەکەوتنەوەی زیانێکی ماددی زۆر، لەلێکۆڵینەوەشدا شۆفێری کیاکە بەلایەنی خەتابار دانراوە چونکە لەرێڕەوی خۆی لایدابوو و چووبووە رێڕەوی بەرامبەر.
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێریش بە هاوڵاتیان دەڵێت: "بۆهەمیشە لە شەقامە تاکسایدەکان لە رێڕەوی خۆتان بڕۆن و هەوڵی تێپەڕاندن مەدەن ئەگەر بەرچاوتان روون نەبوو".
PM:02:19:22/09/2021
ئهم بابهته 3492
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت