حکومەت پارەى گەنمى ئەمساڵى جوتیاران خەرج دەکات
وێستگه نیوز-
وەزیرى بازرگانى عێراق خەرجکردنى شایستە داراییەکانى جوتیارانى بۆ ساڵى (2021) راگەیاند.
عەلا جبورى، وەزیرى بارزگانى عێراق رایگەیاند، ''وەزارتەکەیان بڕى (100) ملیار دینارى تەرخانکردوە بۆ شایستە داراییەکانى جوتیاران، لە برى ئەو بڕە گەنمەى لە وەرزى بەبازاڕکردنى ساڵى (2021) لێیان وەرگیراوە.''
بەپێى وتەى وەزیرى بارزگانى عێراق، ''پارەکە دەخرێتە سەر ئەژمارى کۆمپانیاى گشتى بازرگانى دانەوێڵە، بۆ ئەوەى لە رێگەى ئەوانەوە بۆ جوتیاران خەرج بکرێت.''
PM:01:36:22/09/2021
ئهم بابهته 2256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت