ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند


وێستگه‌ نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بڕێک زێڕ و دوو چەکی دزیووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئەیلولی 2021، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، " بەسەرپەرشتی و رێنمایی دەزگاى ئاسایشی هەرێم، بەفەرمانی دادوەر توانیمان لە رۆژی 13ی ئەیلول تۆمەتبارێک بە ناوی (ج، ع، ع) لەدایک بووی ساڵی 1979 لە ناو شارۆچکەی دووکاندا دەستگیربکەن".

ئەوەشخراوەتەڕوو، " ئەو تۆمەتبارە دزی لەماڵان کردووە و دوو دەمانچەی جۆری گڵۆک و ویلتەر و زیاتر لە پێنج سەد هەزار دینار و چەند پارچە زێڕێکی دزیوە".

باسلەروەشکراوە، " چەندین فەرمانی دەستگیرکردنی پێشوی هەبووە لە لایەن دادگاوە لە سەر هەمان تۆمەت، پێشینەی گرتن و سزادانی بۆماوەی 11 ساڵ زیندانی هەبووە، دوای ئازادکردنی دەستی داوەتەوە ئەنجامدانی هەمان تاوان".

لە ئێستاشدا تۆمەتبار بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە و دواتر بە پێی تایبەتمەندی تاوانەکەی رادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دوکان کراوە".


PM:01:29:22/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 3248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو