عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك بڕیاریدا
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك
وێستگه نیوز ـ
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك كه‌سایه‌تی دیاری پارتی دیموكراتی كوردستان له چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند، به‌رانبه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به خه‌ڵكی سنووره‌كه دراون پشتیوانی له كاندیده‌كه‌ی پارتی ده‌كه‌ن و داواش له خه‌ڵكی سنووره‌كه ده‌كه‌ن ده‌نگی پێ بده‌ن.
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا به فه‌رمی چووه ناو ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، له رۆژانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كه‌ی ده‌رنه‌ده‌كه‌وت، ئه‌مه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌شێك له میدیاكان وا لێكدرایه‌وه كه به‌هۆی نیگه‌رانی له جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی پێی دراوه بڕیاریداوه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ پارتی نه‌كات.
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك، له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا له میدیایه‌كی نزیك له پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا:
پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌رگای به رووی هاووڵاتییاندا كردووه‌ته‌وه هه‌نگاوی باشی ناوه تا خزمه‌تی ناوچه‌كه بكات.
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك له‌ناو باره‌گای لقی 19ی پارتی كه ئاڵایه‌كی بانگه‌شه‌ی حزبه‌كه‌ی له‌ملدابوو زیاتر قسه‌ی كرد و وتی: "قسه‌ی زیاده ناكه‌م، پارتی له رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانیه‌وه له حكومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاو بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌م سنووره بنێت، هه‌لی دامه‌زراندن بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێنێت و پاره‌ی پترۆ دۆلار بدات، ئێمه‌ش پشتیوانی لێده‌كه‌ین".
كوێخا موباره‌ك باسی له‌وه‌شكرد: "به‌ڵێنمان پێدراوه خزمه‌ت بكرێین، بۆیه منیش داوا له خه‌ڵكی سنووره‌كه ده‌كه‌م پشتیوانی له كاندیده‌كه‌ی پارتی له‌م بازنه‌یه بكه‌ن و ده‌نگی پێبده‌ن".
له باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باسیان له‌وه ده‌كرد كه ئه‌و بڕیاریداوه به‌شداری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌كات، عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك ره‌تیكرده‌وه بڕیاری له‌و جۆره‌ی دابێت و وتی: "راسته بانگه‌شه هه‌یه به‌ڵام با تۆمه‌ت بۆ یه‌كتری هه‌ڵنه‌به‌ستین، من ئێستا لۆگۆی پارتیم پێوه‌یه، له لقی 19ی پارتیم له چه‌مچه‌ماڵ، پشتیوانیان ده‌كه‌ین".
PM:12:30:22/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 25260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت