وه‌زیری ناوخۆ: یه‌ك ملیۆن ئاواره تا ئێستا له كوردستان ماون
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه نیوز ـ
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له ئێستادا یه‌ك ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستان ماون، ئه‌مه‌ش به‌هۆی خراپی باردودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كانیان، ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه.
به ئاماده‌بوونی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی سه‌نته‌ری تۆماركردنی ئاواره و په‌نابه‌ران له‌هه‌ولێر، دانرا.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له ساڵی 2014، دوو ملیۆن ئاواره‌ی عیراق و سوریا روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد، كه یه‌ك ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر تا ئێستا له كوردستان ماون، كه جێی داخه به‌هۆی خراپی باردودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كانیان، ئه‌وان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه.
وه‌زیری ناوه‌خۆ راشیگه‌یاند: "هیوادارین ئاسایشی ئه‌و شوێنانه به‌رقه‌رار بن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه ته‌واوی ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه شوێن و پێگه‌ی خۆیان، كه به‌هاوكاری رێكخراوه‌كان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هان بدرێن، بگه‌ڕێنه‌وه".
روونیكرده‌وه، "تا یه‌ك ئاواره رازی بێت له‌م كه‌مپانه ژیان به‌سه‌ر ببات، ده‌رگای كه‌مپه‌كان داناخه‌ین، كه تا ئێستا 250 هه‌زار په‌نابه‌ری سوری له هه‌رێمی كوردستان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌هیواین ئه‌وانیش به سه‌ربه‌رزی بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان".
باسی له‌وه‌شكرد: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه یارمه‌تی ئاواره‌كان بدات تا بگه‌ڕێنه‌وه، كه ماوه‌یه‌كه هه‌ست به‌وه ده‌كرێت وڵاتانی كۆمه‌ك به‌خش به ره‌چاوكردنی دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌به‌رچاو گرتنی دۆخی ئابووری هاوكاری هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن".
جه‌ختیشیكرده‌وه، پێویسته حكومه‌تی فیدڕاڵ و وڵاتانی كۆمه‌ك به‌خش و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی به‌رامبه‌ر ئاواره و په‌نابه‌ران جێبه‌جێ بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری تۆماركردنی ئاواره و په‌نابه‌ران، زۆر گرنگه، كه بۆ وه‌رگرتنی خزمه‌تگوزاری جیاواز و راوێژی یاسایی، ئاواره و په‌نابه‌ر ده‌بوایا سه‌ردانی چه‌ند شوێنێك بكات، بۆیه ئێستا له‌یه‌ك په‌نجه‌ره‌وه ته‌واوی گرفته‌كانیان له‌م سه‌نته‌ره چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
وتیشی: "به‌هیوام له ته‌واوی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، ئاواره و په‌نابه‌ر نه‌مێنێت و هه‌موویان بگه‌ڕێنه‌وه شوێن و پێگه‌ی خۆیان".
PM:12:02:22/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت