نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به كوردی پاڵپشتی له هه‌ڵبژاردن ده‌كات
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به كوردی پاڵپشتی له هه‌ڵبژاردن ده‌كات
وێستگه نیوز ـ
به‌ناونیشانی (بۆ عێراق هه‌ڵیده‌بژێرین)، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عیراق (یونامی)، ده‌ستیانكردووه به هه‌ڵمه‌تێكی هاندانی ده‌نگده‌ری عیراقی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی 10ی تشرینی یه‌كه‌مـی ئه‌مساڵ بكه‌ن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان چه‌ندین دیواربه‌ندی به‌رزی له به‌غدای پایته‌ختی عیراق دروستكردووه، كه به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی، ده‌سته‌واژه‌ی هاندانی بۆ عیراقییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌باره‌ی گرنگی به‌شداری تاكی عیراقی و بۆ دیاریكردنی داهاتووی وڵاته‌كه‌ی و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی هاووڵاتیبوونیان.
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عیراق رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه له ته‌واوی عیراق ئه‌م دیواربه‌ندانه بڵاوه پێده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ تاكی عیراقی روون بكه‌ینه‌وه كه‌ده‌نگدان داهاتووی عیراق باشتر ده‌كات، كه له سه‌ر دیواربه‌نده‌كان ده‌سته‌واژه‌ی ( داهاتووی وڵاته‌كه‌ت، پێویستی به‌ده‌نگدان هه‌یه)، یاخوود (ده‌نگ ده‌ده‌ین له پێناو عێراقدا)، به‌زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی، بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه، دكتۆر عه‌لی ئه‌غوان، پسپۆری زانسته سیاسییه‌كان رایگه‌یاند، رۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتوو له عیراق، ئێجگار گرنگه، چ له رووی چاودێریكردنه‌وه، یاخوود به‌دواداچوون، كاتێك یونامی بوودجه‌یه‌كی به‌رچاوی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ته‌رخانكردووه، وێڕای ئه‌وه‌ش كه چاودێرێكی زۆریشی بۆ عیراق دابینكردووه.
راشیگه‌یاند، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌ركی یاسایی و پیشه‌یی خۆی له عێراق به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته دیموكراتییه‌كان به‌ره‌و رێڕه‌وی راست ببات.
جێی باسه نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به گوێره‌ی بڕیاری (1500)ـی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پاڵپشتی له هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌كه‌ن.
AM:10:51:22/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 3280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت