کاگێڕی لقی چەمچەماڵ-ی پارتی: ته‌قه‌م لێكراوه‌ و برینداربووم

‌لوقمان ئاڵتون شوانی

وێستگه‌ نیوز ـ

كارگێڕی لقی 19ی چه‌مچه‌ماڵی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، شەوی رابردوو لەنزیک گوندی پاپیلان لە سنووری شارەدێی شوانی سەربە پارێزگای کەرکوک، لەناو ئۆتۆمبێلێکەوە دەستڕێژی گوللـەی لێكراوه‌ و برینداربووه‌.



لەبارەی رووداوەکەوە لوقمان ئاڵتون شوانی، كارگێڕی لقی 19ی چه‌مچه‌ماڵی پارتی دیموكراتی كوردستان بە کوردستان 24ی راگه‌یاندووه‌: شەوی رابردوو لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵه‌وه‌، ئۆتۆمبێلێک کە چەند چەکدارێکی تیادابووە، لە سنووری شارەدێی شوان دەستڕێژی گوللـەی لێکردون، دواتر لاووبەڕووبوونەوە لەنێوانیان روویداوه‌.

لوقمان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "قاچێکی و چاوێکیشی بەهۆی هەڵبەزینی فیشەکەوە بەرد و ساچمە لێیداوە و برینداربووه‌".

سەبارەت بەناسنامەی چەکدارەکان ئاشکرایکرد، "ئەو شوێنە کەوتووه‌تە نێوان سوپای عیراق و پێشمەرگەوە و هیچ هێزێکی لێ نییە و نازانێت ئەو گرووپە کێ بوون و سەربەکێن".


AM:09:48:22/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 1104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو