پۆلیسی سلێمانی پێنج تۆمهتباری دهستگیركرد
پێنج تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکە
وێستگه نیوز ـ
مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ- نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵ پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە کەلوپەلی ئۆتۆمبێلیان دزیبوو.
پۆلیسی سلێمانی له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه: پاش ئەوەی ژمارەیەک ھاووڵاتیی لەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ سکاڵایان تۆمارکرد کە لەناوچەی پیشەسازی و چەند شوێنێکی دیکە کەلوپەلی ئۆتۆمبێلیان لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچونەکانیان دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران.
ئاماژه بهوهشدراوه، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا شەوی رابردوو پێنج تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیربکرێن.
وهك پۆلیسی سلێمانی ئاماژهی پێداوه، ھەریەک لە تۆمەتباران (أ، گ، ن - م، ر، ع - ب، ع، غ - س، ف، و - أ، ر، ع) لەبەردەم دادوەردا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و لە ئێستادا بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
AM:09:14:22/09/2021
ئهم بابهته 7344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت