دژه‌تیرۆر دانپێدانانی چەکدارێکی داعش-ی بڵاوکردەوە

‌وێنەی چەکدارە دەستگیرکراوەکە

وێستگە نیوز_

بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆری كوردستان (CTG) دەقی دانپێدانانی چەکدارێکی داعشی بڵاوكردەوە كە دەستی هەبووە لە شەهیدکردنی پێشمەرگەیەکدا و دواتر لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركراوە.


بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی كە بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆری كوردستان بڵاویكردووەتەوە، "چەکدارەکە دەستی هەبووە لە شەهیدکردنی پێشمەرگەیەکدا لە مانگی ڕەمەزان و ڕۆژی عەرەفەدا".

باسی لەوەشكردووە، "پاش ماوەیەکی کەم لە ئەنجامدانی ئەو کردەوە تیرۆرستییە لەلایەن هێزەکانی دژەتیرۆرەوە دەستگیرکرا".




PM:09:12:21/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت