وتەبێژی حکومەتی هەرێم: 25ی ئەم مانگە دابەشکردنی مووچە بەبێ لێبڕین دەستپێدەکات


وێستگەنیوز-

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاری لەپێشینەی حکومەت دابەشکردنی مووچەیە بەبێ لێبڕین و 25ی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، هەروەها "تا ئەوکاتەی بەغدا 200 ملیارەکەی نارد ئەوا بەبێ لێبڕین مووچە دابەش دەکەین."  

جوتیار عادل لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لەهەولێر باسی لەوەشکرد، ئەوان پێشووتریش زانیارییان داوە بەهاوڵاتیان و فەرمانبەران کە کاری لەپێشینەی حکومەت لەم کاتەدا دابەشکردنی مووچەیە بەبێ لێبڕین و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ دابینکردنی مووچە.

ئاماژەی بەوەشکرد، 25ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، هەروەها  تا ئەو کاتەی بەغدا بەردەوام بێت لەناردنی 200 ملیارەکە مووچەش بەبێ لێبڕین مووچە دابەش دەکەن.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشكرد، پێشینەی کارەکان بۆ موچەیە و هەر داهاتێک کۆبکرێتەوە و بێتە خەزێنەی حکومەت، سەرەتا بەشی موچەی لێ جیا دەکرێتەوە.

مانگی تەمموزی ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا موچەی مانگی (تەموز/7) بەبێ لێبڕین دابەشبکات، دوای ئەوەی چەند مانگێک لێبڕینی 21%ی موچە بەردەوام بو.




AM:10:58:21/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 10520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت