دەنگۆی ئەنجامدانی کودەتا لە سودان بڵاودەکرێتەوە

‌سودان

وێستگەنیوز-

ئاژانسی فەرمی حکومەتی سودان بڵاویکردەوە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە "گروپێکی کودەتاچی" لەسودان هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا و کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی وڵات دەدەن، بۆیە داوا لەخەڵکی سودان دەکەن بڕژێنەسەر شەقامەکان و رێگری لەو هەوڵە بکەن.

دوای دوو ساڵ لەپێکهێنانی حکومەتی کاتی و لەسەرکار لابردنی عومەر بەشیری سەرۆکی وڵات لەرێگەی کودەتای سەربازییەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ خەڵکی سودان بە بڵاوکردنەوەی هەوڵێک بۆ ئەنجامدانی کودەتایەکی دیکەی سەربازی بەخەبەر هاتن و دۆخی ئەو وڵاتەش کەوتە قۆناغێکی دیکەی قەیرانەوە.

لای خۆیەوە محەمەد فەکی سلێمانی، وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای سیاسی سودان لەهەژماری فەرمی خۆی لەفەیسبوک نوسیویەتی، داوا لە خەڵکی سودان دەکەن بۆ پاراستنی وڵات و گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات بڕژێنەسەر شەقامەکان.

11ی نیسانی ساڵی 2019 دوای زیاتر لە دوو مانگ خۆپیشاندان دژی خراپی رەوشی ئابوری سودان، عومەر بەشیری سەرۆکی پێشوو ئەو وڵاتە لەرێگەی کودەتایەکی سەربازییەوە لەسەر کار لابرا، هەروەها لەئێستادا بەشێکی بەرچاو لە هۆزەکانی رۆژهەڵاتی سودان لە سیاسەتی دەسەڵاتدارانی دوای کودەتاکەی 2019 ناڕازین و بەوهۆیەش تائێستا رێگریانکردوە لەکارەکانی حکومەت لەناوچەکانیان.


AM:09:06:21/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 10104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت