وەزیرى خوێندنى باڵا: پێویستە زانکۆکان سەربەخۆیی دارایى و کارگێڕییان هەبێت نەک بفرۆشرێن

‌د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

وێستگەنیوز-

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پڕۆژەیەکیان بۆ ئەنجاندانی چاکسازی گشتگیر لەناو سیستەمی خوێندنی باڵادا ئامادەکردووە کە بریتییە لەوەی پشتیوانی زانکۆکان بکرێت بۆ ئەوەی لەڕوی دارایى و کارگێڕیی سەربەخۆ بن و زیاتر هاوکاری دارایی خوێندکاران بکرێت، ئەوەش بەواتای دروستکردنی کێبەرکێی زانستنی دێت لەنیوان زانکۆکان نەک فرۆشتنیان.

د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە کەناڵی رووداوی راگەیاندوە، پێویستە زانکۆکان سەربەخۆى کارگێڕى و دارایى خۆیان هەبێت، چونکە ساڵانە نزیکەى 600 ملیۆن دۆلار بودجەى بەرکاربردنە لە زانکۆکانى کوردستان. "پێمان وایە ئەم بودجەیە لەڕێگەى ڕەخساندنى سەربەخۆى دارایى و ئابورى، زانکۆکان خۆیان دەتوانن بژێوى خۆیان دابین بکەن."

ئاماژەی بەوەش کردوە، "دەتوانرێت ئەم بودجەیە وەک قەرز بدرێت بە خوێندکارانى کوردستان، کە ئەمەش یەکێکە لە بەرنامەکانى کارنامەى کارکردنمان. هەروەها ئێمە وتومانە زانکۆکانمان سەربەخۆ بن نەک بفرۆشێت یان بدرێت بە کەرتى تایبەت، کە ئەمەش لەبەرژوەندى گشتى هەرێمەکەماندایە."

ئەوەش لەکاتێکدا دوێنێ لێدوانێکی وەزیرى خوێندنى باڵا کە رایگەیاندبو، زانکۆ حکومییەکان بوونەتە بارگرانی لەسەر شانی حکومەت، کاردانەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە و وەک هەنگاوێک بۆ بەتایبەتکردنی خوێندنی باڵا لەکوردستان ناویانبرد.


AM:08:46:21/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 7216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو