میدیای نزیک لەپەکەکە: دوو کۆڵبەر لەبۆردومانێکی فڕۆکەکانی تورکیادا کوژران


وێستگەنیوز-

ماڵپەڕی فورات نیوزی نزیک لەپارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە ناوچە سنورییەکانی نێوان سنورەکانی رۆژهەڵات و باکوری کوردستان کاروانێکی کۆڵبەرانیان کردوەتە ئامانج و بەوهۆیەوە دوو کۆڵبەر کوژران و دوانی دیکەش برینداربون.

ماڵپەڕەکە لەزاری چەند سەرچاوەیەکی خۆجێی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە باسی لەوەشكردوە، بەهۆى هێرشى فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەر گوندى کوڕانى ناوچەی سۆماى برادۆست لە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە هاوسنوورە لەگەڵ شارى وانى باکوورى کوردستان، بۆردوومانی گروپێک کۆڵبەر کراوە و بەهۆیەوە دوانیان گیانیان لەدەستدا و دوو کەسى دیکەش برینداربوون.

باس لەوەشکراوە، هەشتى دیکە لەو کۆڵبەرانە لەلایەن هێزەکانى سوپاى دەوڵەتى تورکیاوە دەستگیرکراون.
 


PM:11:49:20/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 3048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت